سەردێر

تەقتەق.. داخستنی دوو بەشی پزیشكی پەیمانگای تەكنیكی كۆیە ناڕەزایی لێدەكەوێتەوە

خەڵك

بەشێك لە دانیشتووانی شارەدێی تەق تەق لە بەردەم خوێندنگای هاوڕێی بنەڕەتی تێكەڵاو دژی داخستنی دوو بەشی پزیشكی پەیمانگای تەكنیكی كۆیە گردبوونەوە.

فاروق فایەق یەكێك لە سەرپەرشتیارانی گردبوونەوەكە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، “گردبوونەوەمان بۆ ڕێگری كردنە لە گواستنەوەی ئەو دوو بەشە پزیشكییە كە لە شارەدێیەكەیاندا كراوەتەوە و دەمانەوێت نەك دوو بەشی پەیمانگا بگرە پەیمانگایەكی سەربەخۆ بەناوی تەق تەقەوە بكرێتەوە”.

هاوكات، بەڕێوبەری شارەدێی تەق تەق ڕایگەیاند: “لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا هەواڵی دڵخۆشكەرمان دەبێت بۆ خوێندكاران و هاووڵاتیانی سنوورەكە”.

شارەدێی تەق تەق لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە شارۆچكەی كۆیەیە و ۱۰۱ ساڵە شارەدێیە و چەندین جار داواكراوە بكرێت بە شارۆچكە.