سەردێر

پۆلیسی هەولێر؛ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوای كۆكردنەوەی زانیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە هەستاوە بە دزینی مۆبایل 15 لەنێو فرۆشگایەك.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، كە بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر بە هاوكاریی بنكەی ئاسایشی شاوێس، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونێكی ورد، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ھ. م. ج) بە تۆمەتی شكاندنی فرۆشگایەكی مۆبایل و دزینی (15 مۆبایل) دەستگیر كرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە تۆمەتباری ناوبراو پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و بەشێك لە كەلوپەلە دزراوەكەش دەستی بەسەردا گیرا.

‎May be an image of ‎‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎