سەردێر

قەڵادزێ؛ ماتۆرسكلێك منداڵێكی شێلا و شۆفێرەكەی هەڵهات

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت ، ماتۆرسكیلێك منداڵێكی شێلا و بەو هۆیەوە قاچی چەپی شكا و لەكاتی ڕووداوەكەش شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە هەڵهات .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمشەو ماتۆڕسكیلێك منداڵێكی بەناوی ( ئـ . م . ئـ ) تەمەن 5 ساڵان، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی هەنارۆك شێلاو بەو هۆیەشەوە قاچی چەپی شكا و لەكاتی ڕووداوەكەش شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە هەڵهات.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دوای ڕووداوەكە هێزەكانیان گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، بە ماددەی 1/23 لە یاسایی هاتووچۆ دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شۆفێرەكە و دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلەكەی دەركرد.

ئاشكراشیكردووە، كە باری تەندروستی بریندارەكە جێگیرە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستی پێكرد.