سەردێر

“هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕووداوێكی مێژووییە”

نێردەی یەكێتی ئەوروپا بۆ چاودێری هەڵبژاردنەكانی عیراق: دەستوەردان لە هەڵژاردنەكان ناكەین

خەڵك- ئارام سەردار

نێردەی یەكێتی ئەوروپا بۆ چاودێری هەڵبژاردنەكانی عیراق، ڕایدەگەیەنێت، یەكامجارە چاودێری بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان لەعیراق دەكەین، ڕەتیشی كردەوە دەست وەردان لە هەڵبژاردنەكان بكەن، و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەشی بەڕووداوێكی مێژوویشی لەقەڵەمدا.

ڤیۆلا ڤۆن كارمۆن، نێردەی یەكێتی ئەوروپا بۆ چاودێڕی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕووداوێكی مێژووییە، ئێمەش هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پیش وەختەی عیراق دەكەین، لەڕێگەی ٨٠ نوێنەر تەنها چاودێر دەبین بەسەر هەڵبژاردن و بەهیچ شێوەیەكیش دەست تێوەردان ناكەین لەپڕۆسەكە.

دەشڵێت، تێبینی لایەنە عیراقیەكانمان لەبارەی هەڵبژاردن وەرگرتووە سەقامگیری فاكتەرێكی گرنگی سەركەوتنی هەڵبژاردن دەبێت، هەروەها بەشداری كارای عیراقیەكانیش لەم پڕۆسەیە گرنگە، لایەنی ئاسایش یەكێكە لە لایەنە گرنگەكانی پرۆسەی دەنگدان زۆر جەختی لێوەكراوەتەوە چونكە ئەوە دەنگدەرانن بڕیار دەدەن بۆ دیاریكردنی نوێنەرانیانن و دەبێ ئەوان دڵنیابن لە سەلامەتی گیانی خۆیان، چونكە دەنگدان مافی عیراقییەكانە و بەپێی ئەو میتۆدانەی كە بەدەست یەكێتی ئەوروپا هاتوون ئەوە تەنها پڕۆسەی دیموكراسی و بەڕێوەبردنە، ئێمە بەر لە هەڵبژاردن هاتووین و دوای هەڵبژاردننیش دەمێنینەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ گەرەنتییەك نادەن لەوەی هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە عیراق بەڕێوە بچێت، ئەوان لەدوای ٤٨ كاتژمێر دوای هەڵبژاردن ڕاپۆرتی سەرەتایی خۆیان پێشكەش دەكەن و دواتریش ڕاپۆرتێكی فراوان بۆ پەڕلەمان و ئەنجوومەنی ئەوروپا بەرز دەكەنەوە.