سەردێر

ناوی ژمارەیەك وێستگەی دیكە بڵاوكرایەوە بەنزینی عێراقی بە690 دینار دەفرۆشن

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ناوی ئەو وێستگانەی بڵاوكردەوە، كە لە دەرەوە شاری سلێمانی بەنزینی وەزارەتی نەوتی عێراقی بە نرخی 690 دینار بۆ هەر لیترێك دابەش دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە هاوشێوەی ناو شار و پارێزگای هەڵەبجە لە دەرەوەی سەنتەری سلێمانی ژماریەك وێستگە بەنزینی وەزارەتی نەوتی عێراقی بە نرخی 690 دینار بۆ هەر لیترێك دابەش دەكەن.

دابەشكردنی بەنزینی وەزارەتی نەوتی عێراقی بە نرخی 690 دینار بۆ هەر لیترێك هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین دەگرێتەوە .

شارۆچكەی رانیە. وێستگەی رانیە ئۆیەڵ
شارۆچكەی قەڵادزێ. وێستگەی ئاكام
شارۆچكەی دربەندیخان وێستگەی چیا
شارۆچكەی شارەزوور وێستگەی دەروازەی شار
شارۆچكەی پێنجون. وێستگەی ئاڵا
شارۆچكەی كەلار وێستگەی شێروان وبرایان
شارۆچكەی چوارتا وێستگەی تەگەران
شارۆچكەی بازیان. وێستگەی بازیان