سەردێر

تەندروستی عیراق؛ توشبوون و مردن بەكۆرۆنا كەمی كرد

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات ، 1959 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 5082 كەسیش چاكبوونەتەوە و 36 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 هەزار و 840 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 1959 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 59 و سلێمانی 111 و هەولێر 51 حاڵەت و دهۆك 472 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 5082 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 391 و هەولێر 700 و دهۆك 321 و كەركوك 189 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 36 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 4 و هەولێر 7 دهۆك 2 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 21775 كەس.

 

‎May be an image of ‎دەق‎‎