سەردێر

لەسنوری شنۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان شەڕ لەنێوان سوپای پاسداران و پەكەكە ڕوویدا

خەڵك
شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) لە سەر سنووری شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ سوپای پاسداران ڕوویداوە و بووەتە هۆی كوژرانی دوو كەس و دەستگیركردنی دوو كەسی دیكە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئێوارەی پێنجشەممەی ڕابردوو شەڕ لە نێوان هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) لە ناوچەی خنێرە سنووری شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و سوپای پاسداران ڕوویداوە، كە دوو ئەندامی پەكەكە لە لایەن سوپای ئێرانەوە دەستگیركراون و بۆ شاری ورمێ گوازراونەتەوە.

لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، هێزەكانی سوپای پاسداران دوو تەرمیان لە دوای شەڕەكە بۆ پادگانی شاكراوای شاری شنۆ گواستۆتەوە.