سەردێر

بكوژێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد

خەڵك-
لە سەنگەسەر تۆمەتباری تەقەكردن لە ماڵی هاووڵاتییەك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد، كە بەهۆی تەقەی ئەو تۆمەتبارەوە ژنێك كوژراوە و دوو كەسیش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش ئەوەی ڕۆژی 22/7 ئەمساڵ لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) لەلایەن تۆمەتبارێك بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف تەقە لە ماڵی هاووڵاتیەك كرا و بەو هۆیەوە ژنێك كوژراو دوو كەسی تری بریندار كرد، تۆمەتبار ڕایكرد بۆ شوێنێكی نادیار.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ڕووداوەكە بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمان كرا بە دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار دانیشتوی پارێزگای هەولێرە بنكەی پۆلیسی سەنگەسەر بەنووسراوێك داوای لە پۆلیسی هەولێر كرد بە دەستگیركردنی، بەڵام بەهۆی نەبونی زانیاری لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی نەتوانراوە دەستگیر بكرێ و دوای نزیكەی 2 مانگ تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر كرد.

جەختیشی كردۆتەوە، تۆمەتبارەكە ناوی ( ح . ش) دانیشتووی هەولێر، لە دایك بووی ساڵی 1972، پیشەی كاسبە، تاوانەكەشی لە جەژنی قوربانی ئەمساڵ ئەنجامداوە.