سەردێر

نرخی ئاڵتون و تمەن دابەزی

خەڵك-
بەهۆی دابەزینی نرخی ئۆنسەی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بەهۆی كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی بێكاری لە ئەمریكا، نرخی ئاڵتون دابەزی و هاوكات بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار و دینار شكا.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لەهەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ شەممە ججارێكی دیكە نرخی زێڕ دابەزیوە لە بۆرسەی جیهانی و هاوكات تاوەكو ئێوارەی دوو شەممە بۆرسە بە داخراوی دەمێنێتەوە.

ڕاشیگەیاند، نرخی یەك ئۆنسە دابەزیوە بۆ 1754 دۆلار و بەهۆیەوە نرخی یەك لیرە بۆتە 380 دۆلار و یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بوووە بە 365 هەزار دینار و عەیار 18 بووە بە 131 هەزار دینار.

هاوكات بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار جێگیرە و 100 دۆلار بە 147 هەزار و 600 دینارە، بەڵام بەهای تمەن دابەزیوە و 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 710 هەزار تمەنە.