سەردێر

سەرۆكی پێشووى وڵاتێكی عەرەبی كۆچی دوایی كرد

خەڵك-

سەرۆكی پێشووى جەزائیر كۆچی دوایی كرد.
كەناڵی فەرمی جەزائیر بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆك كۆماری پێشوی جەزائیر لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، بەبێ ئەوەی ئاماژەی بەهۆكاری مردنەكەی بكات.

لەدوای سەربەخۆیی جەزائیر لەساڵی 1962، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە حەوتەمین سەرۆكی جەزائیر بوو كە لەساڵی 1999 ەوە ئەو پۆستەی وەرگرت و دوو دەیە لە حكومڕانیدا مایەوە و لە ساڵی 2004 بوتەفلیقە بۆ جاری دووەم لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا، سەركەوتنی بەسەر عەلی بن فلیس، سەرۆكی پێشوی حكومەتی وڵاتەكەی بەدەستهێنا و 84.99%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا.
هاوكات لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2009 دوای هەمواركردنەوەی دەستور عەبدولعەزیز بوتەفلیقە دوو خولی دیكەش سەرۆكایەتی گرتەدەست، ئەوەش گومانی ئەوەی لای ئۆپۆزسیۆن دروستكرد كە ناوبراو خواستی مانەوەی هەتاهەتایی هەیە لەو پۆستەدا، بەڵام لە ئی نیسانی 2019 دەستی لەكاركێشایەوە.