سەردێر

بزوتنەوەی تاڵیبان؛ وەزارەتی ژنانی كردە وەزارەتی فەرمان بەچاكە و ڕێگرتن لە خراپە

خەڵك
بزووتنەوەی تاڵیبان هەرچەندە لە دوای گرتنەدەستی دەسەڵات لە ئەفغانستان جیاواز لەجاران دەیەوێت وێنەیەكی باشتر نیشان بدات ، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی ئافرەتانی هەڵوەشاندەوە و ناوەكەی كردە وەزارەتی فەرمان بەچاكە و ڕێگرتن لە خراپە.

میدیاكانی جیهان ئەمڕۆ هەینی 17ی ئەیلولی 2021 بڵاویانكردوە، كە بزووتنەوەی تاڵیبان بڕیاریدا بەهەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی كاروباری ژنان و دروستكردنی وەزارەتێك بەناوی فەرمان بەچاكە و ڕێگرتن لە خراپە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی ئەو داتایانەی نووسینگەكە دوێنێ بڵاویكردووەتەوە ژمارەی ئەو ئەفغانییانەی لە مانگی تەممووزدا پەنایان بردووەتە بەر وڵاتانی ئەورووپا بە بەراورد بە مانگی حوزەیران، لە ٪21 زیادی كردووە، لە مانگی تەممووزدا حەوت 1300 ئەفغانی داوای مافی پەنابەرێتییان كردووە.