سەردێر

ڕووداوێكی هاتووچۆ 6 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك-
بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای گوێر 6 كەس بوونە قوربانی و زیانێكی زۆری ماددیشی لێ‌ كەوتەوە.

فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كاتژمێر 10:30ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر _گوێڕ، ئۆتۆمبێلێكی ئۆپل-ی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و چووە دیوەكەی تری شەقام و خۆی كێشا بەپیكابێكی دەبڵ.

ڕاشیگەیاند، لەئەنجامی ڕووداوەكە 2 كەس گیانیان لەدەستدا و 4 كەسیش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی لێكۆلینەوە لەهۆكاری ڕووداوەكە و دیاریكردنی لایەنی خەتابار، دەركەوت ئۆپل خێراییەكەی سەرووی 150كم بووە لەكاتی ڕووداوەكە، چونكە بەهۆی هێزی بەركەوتنەكە بووبووە دوو پارچەی تەواو، كەخودی ئۆپلەكە خۆشی خەتابار بوو چونكە لەڕێڕەوی خۆی لایدابوو و چووبووە سایدی بەرامبەر
ئەو تیژڕۆییە لەپێناو چیە؟

فازڵ حاجی دەشڵێت: “ئەگەر بۆ زووتر گەیشتن بێت، ئەوا نەگەیشتنی بەداخەوە لەو هەموو ڕووداوە پەند وەرناگیرێت”.

May be an image of one or more people, people standing and roadMay be an image of 2 people and outdoorsMay be an image of one or more people and road