سەردێر

یانەی سەید سادق، قەڵغانی پلەی یەكەمی پێدەدرێت

خەڵك-

ڕاگەیاندنی یانەی سەیدسادق ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو قەڵغانی پلەی یەكەم دەدرێتە یانەكەمان.
ڕاگەیاندنی یانەی سەیدسادق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، یەكێتی تۆپێی پێی كوردستان بڕیاریدا ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ لەهۆڵی ڕۆشنبیری سەیدسادق لە مەراسیمێكدا خەڵات و قەڵغانی پلەی یەكەمی خولی پلەیەكەكان بداتە یانەی سەیدسادق.

ئاشكراشیكرد، داوا لە سەرجەم یاریزانان و هاندەران و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەكەین لەو كاتەدا ئامادەبن بۆ بەشداریكردن و ڕوماڵكردنی چالاكیەكە.