سەردێر

ئێران، تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە ئاستێكی بەرزدا ماوەتەوە

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17605 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17605 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 364 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 5 ملیۆن و 396 هەزار و 13 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 116 هەزار و 436 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.