سەردێر

وادەی هاتنی بەنزینەكەی عێراق ئاشكرا كرا

خەڵك-

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەی یەكەم كاروانی بەنزین لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە ڕەوانەی سلێمانی دەكرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای هەوڵە بەردەوامەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی نەوت و كانزاكان و دڵسۆزان، بڕیارە سبەینێ یەكەم كاروانی بەنزینی تەرخانكراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بگاتە سلێمانی.
وتیشی”نرخی فرۆشتنی بە هاووڵاتیان بە 690 دینار دیاریكراوە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێویست بوو هەفتەی رابردوو تاكو دوێنێ پێنج شەممە ئەو بەنزینەی عێراق بگەیشتایەتە سلێمانی.