سەردێر

بەرپرسێكی باڵای پەكەكە تیرۆر كرا

خەڵك-

بەرپرسێكی باڵای پەكەكە لە سلێمانی تیرۆر كرا.
بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ناو شاری سلێمانی و لە گەڕەكی چوار چرا، هەڤاڵ شوكری بەرپرسی كۆمیتەی شەهیدانی پەكەكە لە باشوور، كوژرا.

هەر بەپێی زانیارییەكان، تەرمی ناوبراو لە پزیشكی دادی سلێمانییە.

تاكو ئێستا بەرپرسانی ئەمنی سلێمانی هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لەو بارەوە ئاشكرا نەكردووە.