سەردێر

ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی 12ی ئامادەیی بڵاوكرایەوە

خەڵك-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بڵاوكردنەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە” خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئامادەی دەتوانن ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم لە رێگەی لینكێكەوە و پاش تۆماركردنی ناو و كۆدی كارتی تاقیكردنەوەكەی، ئەنجامەكانی وەربگرێتەوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەجا هاتووە”خوێندكاران له ‌كاتی هەبوونی ناڕەزایی لە دەرئەنجامی نمرەكانیان، دەتوانن لە سنوری پەروەردەی قەزاكان فۆرمی ناڕەزایی پڕبكەنەوە، دڵنیاشیان دەكەنەوە بە وردی لە ناڕەزایەتییەكانیان دەكۆڵنەوە”.

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت”هەر خوێندكارێك سودمەند بووە لە نمرەی پۆلەكانی ١٠ و ١١، بۆی هەیە لە كاتی ناڕەزایەتیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی بكات”.

بۆ وەرگرتنەوە ئەنجامەكانتان كلیك لێرە بكەن