سەردێر

پەروەردە بڕیارێكی لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە دەركرد

خەڵك
بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، وانەبێژانی ساڵی ڕابردوو كە فەرمانی كاڕگێرییان هەیە، لەخوێندنگە و باخچەكان بەگوێرەی پێویست دادەنرێنەوە، دەشڵێت،”هەر وانەبێژێك پێویست نەبوو لە ناوەندێكی لەسنوری پەروەردەكەی خۆی سودی لێ وەردەگیرێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، كە ئاڕاستەی پەروەردەكانی سنورەكەی كردوە، داوادەكات وانەبێژانی ساڵی ڕابردوو كە فەرمانی كاڕگێرییان هەیە، دەتوانن لە خوێندنگە و باخچەكان بەگوێرەی پێویست دابنرێنەوە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە هەر وانەبێژێك كە لە ناوەندەكەی ساڵی ڕابردووی پێویستیان نەبوو، پێویستە لە ناوەندێكی دیكەی سنوری پەروەردەكەی خۆی سودی لێ وەربگیرێت.

ئاشكراشیكردووە، لەكاتی پێویستی زیاتر بە وانەبێژان، سود لە لیستی یەدەگەكانی وانەبێژانی دانەمەزراو وەردەگیرێت، ئەگەر هەر پسپۆڕییەكیش لە یەدەگەكاندا نەبوو، ئەوا پەروەردەكەی بەپێی پێویست فۆڕم دابەشدەكات.