سەردێر

ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی ڕادەگەیەنرێت

خەڵك-
وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە ڕادەگەیەنێت.


بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوەى حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بەهەموو بەشەكانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠ – ٢٠٢١) رادەگەیەندرێت”.

وەزارەتی پەروەردە ئەم لینكەی داناوە كە لێوەی خوێندكاران دەتوانن، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانیان بزانن: https://www.anjamakan12.com/Default2.aspx، لەگەڵ هیوای سەركەوتن بۆ هەموان.