سەردێر

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا كۆبووەوە

خەڵك
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دووەمین ڕۆژی سەردانە فەرمییەكەیدا بۆ شانشینی یەكگرتوو لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی لۆردان لە پەڕلەمانی بەریتانیا كۆبووەوە و نێچیرڤان بارزانی داوایكرد پەڕلەمانی بەریتانیا لە پتەوكردنی دیموكراسی و دامەزاروەكانی وڵاتدا، هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دووەمین ڕۆژی سەردانە فەرمییەكەیدا بۆ شانشینی یەكگرتوو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/9/16 لەلەندەن لەگەڵ ۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا دەربارەی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی عیراق و ناوچەكە، پرۆسە و ژیانی سیاسی لە عیراق و هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو گفتوگرا.

هەر لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەریتانیا، شەڕی دژی تیرۆر، كۆڤید_19، دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی دیكەی جیی بایەخی هاوبەش، بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد.

هاوكات لۆرد ماكفۆل دووپاتیكردەوە، كە پەڕلەمانی بەریتانیا لە پشتگیریی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش‌ پێشنیار و ڕاسپاردە دەداتە حكوومەتی وڵاتەكەی، هەروەها سوپاسی ڕۆڵی هەرێمی كوردستانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تێكشكاندنی داعشدا كرد.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەرلەمانی بەریتانیای كرد كە لە تاوانەكانی داعشی بەرامبەر بە ئێزدییان و پێكهاتەكانی دیكە لە عیراق و هەرێمی كوردستان بە جینۆساید ناساندووە و داواشیكرد پەرلەمانی بەریتانیا لە پتەوكردنی دیموكراسی و دامەزاروەكانی وڵاتدا، هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات.

‎May be an image of ‎‏‏١ کەس‏، ‏‏‎‎sitting‎‎‏، ‏جلی تایبەت‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎