سەردێر

زیاتر لە 500 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی سلێمانی خەرج دەكرێت

خەڵك-
حكومەتی هەرێم لە چوارچێوەی بودجەی پەرەپێدانی بودجەی پارێزگاكان، ڕەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە 500 ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە پارێزگای سلیمانی، دەردەبڕێت.

بەپێی دوو نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران، ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجكردنی 543 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی چەند خوێندگەیەك و پڕۆژەی ئاوی چەند گوندێك، نوسراوەكە ئاماژە بە خەرجكردنی 454 ملیۆن و 621 هەزار دینار دەكات بۆ دروستكردنی شەش پڕۆژەی ئاو بۆ چەند شوێن و گوندێكی سەر بە پارێزگای سلێمانی.

لە نوسراوێكی تردا ئەنجومەنی وەزیران ئاماژە بە خەرجكردنی 93 ملیۆن و 371 هەزار دینار دەكات بۆ دروستكردنی خوێندگەیەك بۆ گوندی سەرسوراو لە قەزای پێنجوێن.

تەرخانكردنی ئەو پارەیە بۆ سلێمانی، لەچوارچێوەی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكاندایە كە بڕیارە دوای تەواوكردنی ڕێكارەكان دەست بەكارەكانی پرۆژەكان بكرێت.