سەردێر

دوایین هەل دەدرێتە ڕاهێنەرەكەی بەرشەلۆنە

دوای دۆڕانە قورسەكەیە

خەڵك-
خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە، دوایین هەل دەداتە ڕۆناڵد كویمان ڕاهێنەی هۆڵەندی، بەر لەوەی چارەنوسی خۆی لەگەڵ تیپی كەتەلۆنی دیاریی بكات.

دوای دۆڕانی یانەی بەرشەلۆنەی بە ئەنجامی 0-3 بە یانەی بایرن منشنی ئەڵمانی لە خولی گروپەكانی جامی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ڕۆژنامەی (سپۆرت كەتەلۆنی ئێن) بڵاویكردەوە”خوان لاپۆرتا، 3 یاریی داهاتووی یانەكەی وەك هەل داوەتە ڕۆناڵد كیومان ڕاهێنەری هۆڵەندی، تا گۆڕانكاریی لە كاروبارەكاندا بكات، ئەو یاریانەش سەبارەت بە ئایندەی كویمان لەگەڵ بەرشەلۆنەدا یەكلایی كەرەوە دەبن”.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی”3 یارییەكەی داهاتووی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە غەرناتە و كادش و لیڤانتی دەبێت و هەموو یارییەكانیش ئاڵۆزنیین و ڕەنگە بەرشەلۆنە خاڵی تەواوییان تێدا كۆبكاتەوە، ئەمەش لە چانسی كویمانە، بەڵام گەر ئەوە ڕوینەدا، كیومان بەرشەلۆنە بەجێدەهێڵێت”.