سەردێر

بردنە ژوورەوەی مۆبایلی زیرەك بۆ بنكەكانی دەنگدان قەدەغەكرا

خەڵك-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا بە قەدەغە كردنی بردنەژوورەوە و بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەك بۆ ناو وێستگەكانی دەنگدان لەلایەن دەنگدەرانەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هۆشدارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەپێناو ڕەخساندنی كەشێكی ئازادانە بۆ دەنگدان و پاراستنی نهێنی دەنگدان، بردنە ژوورەوەی مۆبایلی زیرەك بۆ ناو وێستگەكانی دەنگدان قەدەغەیە.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارەكە تەنها بۆ هاووڵاتیانی دەنگدەرە، كارمەندانی فەرمی كۆمسیۆن دەتوانن مۆبایل لەگەڵ خۆیان ببەن.

بڕیارە لە 10-10-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەڕلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و لێیەوە حكومەتی نوێی عێراق هەڵبژێردرێت.