سەردێر

عیراق، ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕوو لە كەمبوونەوە دەكات

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 3895 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 5725 كەسیش چاكبوونەتەوە، 35 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا كە 5 كەسیان لە هەولێرن.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 33 هەزار و 193 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 3895 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە سلێمانی و بەغدا و بەسرە تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە سلێمانی 492 و لە بەغدا 600 بەسرە 418 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە” لە هەولێر 378 و لە دهۆك 308 و لە كەركوك 182 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 5725 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەسرە و هەولێر و سلێمانی بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 35 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 5 حاڵەتیان لە پارێزگای هەولێر تۆماركراون.