سەردێر

ئامارێكی مەترسیداری كۆرۆنا لە هەرێم ڕاگەیەنرا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ١١٧٨ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 11 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٩٥١٦ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 378 كەس و سلێمانی ٣٨٨ كەس و لە گەرمیان ٤٧ كەس و دهۆك 308 و هەڵەبجە ٣٦ كەس و ڕاپەڕین 21 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ١٤٣٠ كەس چاكبوونەوە و 11 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.