سەردێر

مەترسی بڕانی كارەبای سلێمانی و گەرمیان هەیە

خەڵك

ئەندازیارێكی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، دزی لە نزیكەی 100 تاوەری هێڵەكانی كارەبا كراوە بە درێژایی نزیكەی 90 كیلۆمەتر، بەمهۆیەوە مەترسیی كەوتنی ئەو تاوەرانە هەیە.

ئەو ئەندازیارە لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا كە وەزارەتی كارەبا بڵاویكردووەتەوە، روونیكردەوە، ئەو هێڵەی دزیی لێكراوە، هێڵێكی ستراتیژی سنووری گەرمیانە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە دزیكردن دەستیپێكردووە و بەردەوامە.

دەشڵێـ: دوای پشكنین دەركەوت دزیكردنە فراوانبووە و هێڵی نێوان تەكیە بەرەو سلێمانیشی گرتووەتەوە.

راشیگەیاند، مەترسی كەوتنی ئەو تاوەرانە و بڕینی كارەبای ناوچەیەكی بەرفراوانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان هەیە.