سەردێر

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە مامۆستایانی ناڕازییەوە

هۆشداریی دەدەن

خەڵك

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە راگەیەندراوێكدا رایانگەیاند ئێمە چەندین رێگامان گرتووەتەبەر بۆ وەرگرتنەوەی مافەكانمان، بەڵام حكومەت لەبەری ئەوە رێوشوێنی لە دژمان گرتەبەر بەتایبەت دەستگیركردنی مامۆستا بەدەل بەرواریی.

ئەمڕۆ چوار شەممە نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا راگەیەندراوێكی خوێندەوە، تێیدا داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حیزبە بەشدارەكانی حكومەت كرد كار بۆ بەرگریی لە مامۆستا بەدەل بەرواری بكەن.

داوای رۆڵی یەكێتی مامۆستایان و وەزارەتی پەروەردەشیان كرد لە دۆسێی دادگاییكردنی مامۆستا بەدەل بەروارییدا رۆڵیان هەبێت‌و نوێنەریان لە دادگاكاندا هەبێت.

داواشیان كرد بە خێرایی و دادپەروەدانە پرۆسەی دادگای مامۆستا بەدەل و مامۆستاكانی دیكەی هاوڕێی بەڕێوەبچێت و بەپێچەوانەوە لە نزیك هەڵبژاردنەكاندا هەڵوێستیان دەبێت.

ئەمە لە حاڵێكدایە ئەمڕۆ دادگای هەولێر جارێكی دیكە دادگاییكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی دواخستەوە كە ئەمە بۆ چەند جارێكە دوا دەخرێت.