سەردێر

خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی دەستیپێكرد

خەڵك
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای گەڕاندنەوەی زەوییەك دەكەن گە وەك خۆیان دەڵێن موڵكی زانكۆیە و بە نایاسایی دراوە بە كەرتی تایبەت.

ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ئەمڕۆ لەبەردەم زانكۆكە گردبوونەوە و باس لەوە دەكەن، كە لەماوەی ڕابردوودا 82 دۆنم زەوی لە دەرەوەی یاسا دراوە بە كەرتی تایبەت.

وەك خۆیان دەڵێن ژمارەیان 455 ی مامۆستای ناسودمەندن و لە وەرگرتنی زەوی بێبەش كراون داوا دەكەن كە ئەو زەوییە بگەڕێندرێتەوە بۆ زانكۆ.

باس لە ئەوەش دەكەن كە ئەگەر وەڵامی داواكارییەكانیان نەدرێتەوە لەسەر شەقامەكان دەمێننەوە و خێمە هەڵدەدەن.