سەردێر

هەرێم كەمال ئاغا: یەكێتی جێگرەوەی نییە

خەڵك

هەرێم كەمال ئاغا یەكێك لە سەركردەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی بەوشێوەیە كاریگەری ناكات، هەموومان پێمان ناخۆشە، بەڵام خەڵك یەكێتی بە زەروریەت دەزانێت، بۆیە خەڵك یەكێتی خۆشدەوێت و بەدیلی یەكێتی لای خەڵكی یەكێتی هەر یەكێتیە هیچ بەدیلێكی تر نییە.”

هەرێم كەمال ئاغا كە یەكێكیشە لە كاندیدانی حیزبەكە بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگی ئەمریكا دەڵێت “خەڵك ئەزموونی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی كردووە، خەڵك لیستی هاوپەیمانی كوردستان بە دەستێكی ئامان دەبینێت “.

راشیگەیاند “یەكێتی و گۆڕان بەشێكی گەورە بوون لە بەدەستهاتنی ئەو دەستكەوتانەی كە بەتایبەتی لە دەستووری عێراق هەیە و تۆمار كراوە‌”.

دەشڵێت “دەتوانرێت چاودێرێكی باش بین بۆئەوەی هەرێمی كوردستان لە مافەكانی دەستوریی بێ بەش نەبێت “.