سەردێر

لە ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو كەس بریندار بوون

خەڵك-
لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگای كەلار دوو كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕێگاری نێوار كەلار- ساڵح ئاغا لە خاڵی پشكنینی ئاسایشی ساڵح ئاغا ڕوداوێكی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی (ڕینۆ تایبەت و تویوتا لاندكروز) ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، لەڕووداوەكەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلی ڕینۆ لەدوای پێكدادانەكە خۆی دەكێشیت بە بازگەی ئاسایش و لە ئەنجامی ڕووداوەكە شۆفێریك و كارمەندێكی ئاسایش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كران.