سەردێر

بەشێكی مامۆستایان 2 مووچە پێكەوە وەردەگرن

خەڵك-

دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێك بەسەر دواكەوتنی پێدانی شایستە داراییەكانیان، مووچەی دوو مانگ بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شایستەی دارایی مانگەكانی شوبات و ئازار (2 و 3) بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگەكان دەكەینەوە، كە پارەی وانەبێژی مانگی ۲ و ۳ هاتووە و سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن.

جەختیشی كردۆتەوە، كە بەڕێوەبەر دەبێت خۆی سەردانی ژمێریاری بكات بۆ وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ.