سەردێر

عەدنان درجال بە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عیراق هەڵبژێردرا

یەكەم لێدوانی لە دوای هەڵبژاردنەكە

خەڵك-
دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی یەكێتی تۆپی پێی عیراق، عەدنان درجال بە سەرۆك هەڵبژێردرا و یونس مەحمود بە جێگری دەستنیشان كرا، درجال ڕایگەیاند كە یەكێتییەكە دەرگای بۆ هەموان كراوەیە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن درجالەوە بڵاوكرایەوە”یەكێتی تۆپی پێ‌ دەرگای بۆ هەموو كەسانی لێوەشاوە لە بواری تەكنیكی و كارگێڕیدا ئاواڵا دەكات بۆ ئەو لیژنانەی كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێكدەهێنرێن”.

بە وتەی عەدنان درجال”سبەینێ‌ یەكەم دانیشتنی نوسینگەی ڕاپەڕاندنی نوێ‌ سازدەكرێت، بۆ دانانی ڕێكەوتنەكان و كاركردنی تایبەت بە هەڵبژاردەی نیشتمانی كە بەشدارە لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی قەتەر 2022″.

سەرۆكی نوێی یەكێتی تۆپی پێی عیراق دەڵێت”تیر و پشكی خولی نایابیش سبەینێ‌ ڕادەكێشرێت، دەستپێكردنی خولەكەش پێشتر لەلایەن یەكێتی تۆپی پێوە دیاریی كراوە كە لە بیستی ئەم مانگەدا دەبێت”.