سەردێر

ئەو ئۆتۆمبێلەی پڕفرۆشترینە لە عیراق ئاشكراكرا

خەڵك-
ماڵپەڕی (فیژواڵ كاپیتاڵیست) ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانەی پڕفرۆشترینن لە جیهان.، ئەو ئۆتۆمبێلەشی ئاشكراكرد كە لە عیراق پڕفرۆشترینە


ڕاپۆرتەكە لەڕێی زانیارییەكانی فرۆشتنی كۆتایی ساڵی 2019، تیشك دەخاتە سەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی پڕفرۆشترینن لە جیهان، ماڵپەڕەكەش لەگەڵ ڕاپۆرتەكەدا نەخشەیەكی هاوپێچ كردووە  و لیستی فرۆشتنی جۆرەكانی ئۆتۆمبێلەكان لە وڵاتاندا دەردەخات، هەرچەندە نەخشەكە هەموو بوارەكانی تێدا خراوەتەڕوو، بەڵام ئەوەی زیاتر دەردەكەوێت، دەستباڵایی Toyotaیە.

بەپێى ڕاپۆرتەكە، Toyota پڕفرۆشترینە لە زیاتر لە 41 دەوڵەت لەنێوان 104 دەوڵەتدا كە تۆماركراون.

وەك ڕاپۆرتەكەش ئاماژەی پێكردووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی پڕفرۆشترینە لە عیراق، “كیا” بووە، لە زۆربەی وڵاتەكانی كەنداویش “لاندكرۆزەر” زۆرترین داوای لەسەر بووە، لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كەنەداش “فۆرد”، لە ئوسترالیا “تویوتا هایلۆكس”.