سەردێر

نرخی بەنزین دابەزی

خەڵك-
ئەو بەنزینەی لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دیاری كرابوو گەیشتە كۆگاكانی سووتەمەنی و نرخەكەی بۆ 690 دینار دابەزی.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئەو بەنزینەی لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دیاری كراوە، كە ڕۆژانە یەك ملیۆن لیترە، گەیشتە كۆگاكانی سووتەمەنی لە شارەكانی هەرێم و بە چەند قۆناغێك نرخەكەی هەرزان دەبێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە چەند بەنزینخانەیەكی هەولێر ئەمڕۆ نرخی یەك لیتر بەنزین دابەزیوە بۆ 690 دینار.

پێشتر، د. كەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم ڕایگەیاند، كە حكومەتی عێراق ڕازی بووە بە ناردنی بڕی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ هەرێمی كوردستان بە نرخی 650 دینار بۆ لیترێك.

هەرچەندە بڕیار بوو لە 23ی مانگی ڕابردوو ئەو بەنزینە بگاتە هەرێم، بەڵام چەند جارێك وادەی ناردنی دواكەوت.

 

وێنە؛ ئەمڕۆ یەكێك لە بەنزینخانەكانی هەولێر