سەردێر

سەبەتەیەكی نوێی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

خەڵك-

بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەبەتەی دووەمی خۆراك دابەش دەكەین.
مانگی ڕابردوو سەبەتەیەكی جیاوازی خۆراك لە عێراق بەسەر هاووڵاتیان دابەش كرا، كە چەند جۆرێك نوێ لە خۆراكی تێدا بوون، بڕیارە دابەشكردنی ئەو سەبەتە خۆراكە بەردەوام بێت.

شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی لە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیارە سەبەتەی دوومی خۆراك دەستپێبدەكات.

وتیشی”خۆراك ڕۆژانە دێتە ناو سلێمانی، بەڵام وادەی دابەشكردنەكەی دیار نییە تاكو هەموو بەشە خۆراكەكە دێت و پشكنینی بۆ دەكرێت”.

مانگی ڕابردوو جگە لە برنج و ڕۆن و شەكر، لەتكەنۆك و دۆشا و نیسكیش لە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیاندا بوو.