سەردێر

سەباح هەورامی: ڤاكسینیش وەربگریت تووشی‌ كۆرۆنا دەبیتەوە

خەڵك-

بەڕێوبەری‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت، پێویستە مامۆستایان و هاووڵاتیان ڤاكسینی‌ دژە كۆرۆنا وەربگرن، چونكە هەر ڤاكسینە لەمەترسی‌ مردن بەكۆرۆنا دورت دەخاتەوە.

سەباح هەورامی بەڕێوبەری‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنیدا كە لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بەبۆنەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكانەوە بۆیان ساز كرابوو ئاشكرایكرد، هاووڵاتیان دەڵێن خۆ ئەگەر ڤاكسینیش وەربگرین تووشی‌ كۆرۆنا دەبینەوە، ئەو قسەیە بەڵێ‌ ڕاستە، بەڵام وەرگرتنی‌ ڤاكسین لە ئەگەری‌ مردن دورت دەخاتەوە.

وتیشی‌”داوا لە هاوڵاتیان و مامۆستایان دەكەم ڤاكسین وەربگرن”.

ئەمڕۆ سێ شەممە دەرگای‌ قوتابخانەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان بەڕووی‌ زیاتر 2 ملیۆن مامۆستا و قوتابی‌ كرایەوە.