سەردێر

ڕۆناڵدۆ بەشداریی لەهەموو یارییەكانی مانشستەر یونایتددا دەكات؟

خەڵك-
ئۆڵی جۆنار سوڵسكایەر، ڕاهێنەری یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی، هەوادارانی یانەكەی تووشی شكۆ كرد، كاتێك ڕایگەیاند كە هاتنەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، مانای ئەوە ناگەیەنێت بەشداریی لە هەموو یارییەكانی تیپەكەدا بكات.

سوڵسكایەر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پلانێكی ڕێكخراو و ورد دادەنێت بۆ بەشداریی دۆنی پورتوگالی لەگەڵ تیپەكە، تا بتوانێت بەشێوەیەكی تەواوەتی لەگەڵ پێكهاتەكەدا بگونجێت.

بە وتەی ڕاهێنەرەكەی مان یونایتد، ڕۆناڵدۆ 36 ساڵە و لە یاریی شەیتانە سورەكاندا بەرامبەر بە یانگ بزیزی سویسری یاریی ناكات لە گەڕی یەكەمی گروپەكان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

سۆڵسكایەر دەڵێت”دوورخستنەوەی ڕۆناڵدۆ لە پێكهاتەكە ئەستەم نییە.. چونكە ئەو 36 ساڵە و میسۆن گرینۆد تەمەنی 19 ساڵە، بۆیە پێویستە بەشداریی ئەو دوو یاریزانە بەبێ‌ جیاوازیی ڕێكبخەین”.

ڕرناڵدۆ لە دوای 12 ساڵ گەڕایەوە مانشستەر یونایتدی یانەی پێشووی، لە شەممەی ڕابردووشدا بەشداریی یەكەم یاریی كرد و توانای دوو گۆڵ تۆماربكات دژ بە نیوكاسڵ یونایتد كە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە یەك گۆڵ، یارییەكەیان بردەوە.