سەردێر

یەڵماز گۆنەی باوكی سینەمای كوردی

خەڵك

یەڵماز گونەی دەرهێنەر و نووسەر و ئەكتەری نێوداری كورد لە ١ی نیسانی ١٩٣٧ لەدایكبووە و لە ٩ی ئەیلوولی ١٩٨٤ كۆچی دوایی كردووە.

یەڵماز گۆنەی دەرھێنەر و نووسەر و ئەكتەری بەناوبانگی كورد بووە، یەڵماز گۆنای بە باوكی سینەمای كوردی دادەنرێت، چەندین دیاری جیهانی لەو بوارەدا بەدەستهێناوە كە گرنگترینیان لە ڤیستیڤاڵی (كان) بوو لە ١٩٨٢.

یەڵماز لە لادێیەكی بچوكی باكووری كوردستان گەورە بوو دواتر لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ خوێندنی یاسا و ئابووری تەواوكردووە.

گونەی لە تەمەنی ٢١ ساڵیەوە دەستی كرد بە كاری سینەما، بەهۆی كەسایەتی و هەڵسوكەوتیەوە بە “پاشای ناشیرین” ناسرابوو. لە ساڵی ١٩٦١دا بۆ ١٨ مانگ زیندانی كرا لەسەر بڵاوكردنەوەی ڕۆمانێكی “كۆمۆنیستانە”. لە ساڵی ١٩٦٥دا دەستیكرد بە بەرهەمهێنانی فیلم.

پاش ئەوەی لە زیندان رایكرد رووی كردە وڵاتی فەڕەنسا و پاش چەند ساڵێك ژیان لە دورە وڵات سەرئەنجام لەساڵی ١٩٨٤ لە شاری پاریس بەھۆی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد.