سەردێر

دوبەی بەهۆی گەرماوە چۆڵ دەكرێت

خەڵك

سەمیر عەلی بە پایسكیلەوە لە هاوینێكی گەرمدا كە پلەی گەرماكەی 45 پلەی سەدییە لە دوبەی هاتووچۆ دەكات، لە ناوچەیەك كە بە گەرمییەكەی ناسراوە، لەوێ گۆڕانی كەشوهەوا هەڕەشە لە ژیانی مرۆڤایەتی دەكات.

كارمەندێكی گەیاندن لە دوبەی كار دەكات دەڵێت: لە سەعات نۆی بەیانییەوە كار دەكەم تا چواری پاشنیوەڕۆ لە گەرمادا، كۆمپانیا هێندێك ئاوی خواردنەوەمان دەداتێ، بۆمان هەیە هەر 3 سەعاتێك پشوو وەربگرین.

هاووڵاتیان و نیشتەجێبووانی دوبەی لە وەرزی هاویندا كە گەرما زۆر بە هێز دەبێت لەگەڵ بەرزی شێ دەچنە ناوچەكانی دیكەی جیهان.

مامۆستایەكی زانكۆی ماساچۆستس بۆ تەكنەلۆژیا لە بواری هایدرۆلوژیا و كەشوهەوا دەڵێت بەشێوەیەكی گشتی ئاستی پلەی گەرما بە شێوەیەكی زۆر بەرز دەبێتەوە لە هێندێك لە وڵاتانی كەنداو.

ئاشكراشیدەكات لە كۆتایی ئەم سەدەیەدا هێندێك شا و ناوچەی كەنداو بۆ ژیان نابن، بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە.