سەردێر

ڕوونكردنەوەی ئێران لەسەر لابردنی ڤیزا

خەڵك-

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، لابردنی ڤیزای نێوان ئێران و عێراق تەنها بۆ گەشتی ئاسمانییە.
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق بە تۆڕی (RT) ڕاگەیاند، لابردنی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران بۆ گەشتی ئاسمانییە، بە تایبەت ئەو زیارەتكارانەی كە بە فڕۆكە گەشت دەكەن.
وتیشی”لە ئێستادا بڕیاری لابردنی ڤیزا لە ڕێگای خاڵە سنوورییەكانەوە جێبەجێ ناكرێت، تاكو كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا كە لەگەڵ موستەفا كازمی بۆ ڕێكخرابوو ڕایگەیاند، كازمی موژدەی هەڵگرتنی ڤیزای چوونە ناوەوەی بۆ عێراق و ئێران پێڕاگەیاندم.