سەردێر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چەند فەرمانێكی دەستگیركردنی هەبوو و فێڵی لە هاووڵاتیان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان لەبنكەی پۆلیسی سەرا تۆماركرد كە فێڵیانلێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانیان تۆمەتبار دەستگیر بكەن، لە ئێستاشدا تۆمەتبار ( س، ع، م ) لەدایكبووی 1992 بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 456 ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕوونیشی كردووەتەوە: كە تۆمەتباری ناوبراو پێشینەی تاوانی هەیە و لەھەریەك لەبنكەكانی (چوارچرا، ئەزمەڕ، سەرچنار، بەختیاری و ئیبراھیم ئەحمەد) سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماركراوە.