سەردێر

بەریتانیا لەسەر هێرشەكانی سەر هەولێر هاتەدەنگ

خەڵك-
كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە ھەولێر ئیدانەی هێرشەكانی شەوی ڕابردووی سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەكات و جەختدەكاتەوە، كە پاڵپشتییەكان بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت.

كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە ھەولێر لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی ھێڕشەكەی شەوی ڕابردووی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەكات و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە ئەم ھەڕەشانە بۆ سەر حكومەتی ھەرێمی كوردستان بوەستێندرێت.

ڕاشیگەیاندووە، پاڵپشتیەكانی ئێمە بۆ حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت تا كۆتایی ھاتنی ھەڕەشەكان و بۆ تا ھەتایە.

شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانەوە هێرش كرایە سەر بنكەكانی هاوپەیمانان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەڵام لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە بەرپەرچ دراوەتەوە و تەقێنراونەتەوە بێ‌ ئەوەی زیانی گیانی و ماددی لێ‌ بكەوێتەوە.