سەردێر

کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر: پابەندین بە پشتیوانیکردن لە حکومەتەکانی هەرێم و عێراق

خەڵک

کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەن، کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەن، کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق.

ئەوەش باسکراوە، پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکە.

ئاماژە بەئەوەشدراوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بە پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری.

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی نەبوو.