سەردێر

بۆ ماوەی چەند مانگێك هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن

خەڵك

جیهان ناتوانێت بۆ ماوەیەكی كەم بە بێ ئینتەرنێت بژی، زۆرینەی بوارەكانی ژیان پشتیان بە ئینتەرنێت بەستووە، بەڵام توێژینەوەیەك ئاشكرای دەكات كە زریانێكی خۆری هاتوو لە زەوی دەدات، دەبێتەهۆی بڕینی ئینتەرنێت بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك یان چەند مانگێك.

بەپێی توێژینەوەیەكی نێوەندیی زانیارییەكان كێبڵەكانی بن ئاو لە دەریا و زەریاكان لەنێوان دەوڵەتاندا لەكار دەوەستن بۆ ماوەی چەند مانگێك.

بەپێی زانیارییەكان هەموو سەدەیەك یان نزیكەی سەدەیەك ئەم زریانەی خۆر دروست دەبێت كە جیهان رووبەڕووی كارەسات دەكاتەوە.

ئەم زریانە دەتوانێت سەرانسەری جیهان بێ ئینتەرنێت بكات بۆ ماوەی چەند مانگێك، ئەمە گوتەی سانجیسا عبدە جیوتی مامۆستای یاریدەدەرە لە زانكۆی كالیفۆڕنیا.

ئەو دەشڵێت: چۆن نەتوانرا مامەڵە لەگەڵ پەتای كۆرۆنا بكرێت، بەمەش ناتوانرێت مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ ئەم رەوشەدا بكرێت.

ئەم جۆرە زریانە ساڵی 1859 و 1921 رووی داوە، ئەمە دەبێتەهۆی بڕینی كێبڵەكانی بن دەریاكان و بڕینی پێوەندیی نێوان كیشوەرەكان بە یەكدییەوە.