سەردێر

هەولێر.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 3 كەس گیانیان لەدەستدا

خەڵك

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕێگای هەولێر – پیرمام ڕوویدا و بەهۆیەوە 3 كەس گیانیان لەدەستداوە.

مقەدەم فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، كەمێك بەرلەئێستا لەسەر ڕێگای هەولێر پیرمام، بارهەڵگرێك كە بەرەو هەولێر دەهات، بەهۆی نەمانی برێك لەنزیك پردی بەستۆڕە خۆی كێشا بەدوو ئۆتۆمبێل لەدواییش وەرگەڕا.

مقەدەم فازڵ حاجی ئاماژیە بەوەشداوە، بەپێی ئامارەسەرەتاییەكان 3 كەس گیانی لەدەستداوە و 3 ئۆتۆمبێل زیانی بەركەوتووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ڕێگای هەولێر – پیرمام گیراوە بەهۆی كەوتنی بارهەڵگرەكە لەسەر ڕێگاكە.