سەردێر

هاتووچۆی ڕاپەڕین: لەڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە دەربەندی ڕانیە، هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: ئەمشەو كاتژمێر 9:00 ڕووداوێكی هـاتووچۆ لە ڕێگای دەربەند بەرامبەر بەنزینخانەی ڕاستی ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین ڕوونیشی كردووەتەوە، ڕووداوەكە لە جۆری پێكدادان بووە لە نێوان ئۆتۆمبێلی تایـبەت لە جۆری (نیسان / سێنترا) و (ماتۆڕسكیل)، لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لە دەستداوە.