سەردێر

هەولێر.. كۆگایەكی بازرگانی گڕیگرت

تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن

خەڵك
لە نزیك دادگای هەولێر گەراجێك گری گرت كە لەنێو گەراجەكە كۆگایەكی بازرگانی تێدایە و لە ئێستادا تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن.

سەركەوت كا ڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لە نزیك دادگای هەولێر گەراجێك گری گرتووە كەلە نزیك گەراجەكە كۆگایەكی بازرگانی تێدایە.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكرنی ئاگرەكەن بۆ ئەوەی بگەن بەسەرچاوەی ئاگرەكەو كۆنتڕۆڵكردنی.

وتیشی هۆكاری ئاگرەكە تا ئێستا نازانرێت و ئەوەی كە ئاگری گرتووە گەراجێكی چاككردنی موەلیدەیە و كۆگایەكی بازرگانی لەنێو گەراجەكەدایە.