سەردێر

بەهۆی ڕووخانی دیوارێك چوار منداڵ دەبنە قوربانی

خەڵك-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢١ لە شارەدێی كەسنەزان لە هەولێر، بەهۆی ڕووخانی دیوارێك چوار منداڵ دەبنە قوربانی.

لەئەنجامی ڕووداوێك، كە ڕووخانی دیواری نێوان دوو خانوو بووە، چوار منداڵ دەبنە قوربانی، كە دوو منداڵیان گیانیان لەدەستدا (كچێكی پێنچ ساڵان و كوڕێكی سێ ساڵان بووە)، دوو منداڵی دیكەش بەهۆی ئەم ڕووداوە بەسەختی بریندار بوون گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

ئەو منداڵانەی بوونەتە قوربانی هی خێزانێكی خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن و كرێنشینن.