سەردێر

بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتیەوە لە ڕواندز دوو كەس كوژران

خەڵك- نزار مستەفا
شەوی ڕابردوو كاتژمێر 12:00 لەهاوینەهەواری جوندیانی سەربە شارۆچكەی ڕواندز دوو كەس كوژران.

مقەدەم شەماڵ دیواری حامد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەلایەن بەشی پۆلیسی ڕواندز ئاگادار كراینەوە، كە دوێنێ شەو كاتژمێر 12 ڕووداوێكی كوشتن لەهاوینەهەواری جوندیانی سەر بە ڕواندز ڕوویداوە.

ڕاشیگەیاند، دوای ئامادەبوونیان لەشوێنی ڕووداوەكە دەركەوت دوو كەس بەناوەكانی ( س. ع. ح ) و (ر. ح. ع ) دەستڕێژی گوللەیان لێ كراوە و گیانیان لەدەستداوە .

وتیشی، “لێكۆلێنەوە لەڕووداوەكە دەستی پێ كردوە لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەكان ڕەوانەی پزیشكی دادی كران لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆران”.