سەردێر

لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا

خەڵك-
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی (نووسینگەی ڕزگاری)، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بڕێك دۆلاری ئەمریكی و دیناری عێراقی و ئاڵتونی دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش ئەوەی ھاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، كە بڕی (٨ ملیۆن و ٤٥٠ ھەزار دینار) و (١٧ ھەزار و ٣٠٠ دۆلاری ئەمریكی – ١٧٣ گەڵا) و بڕێك ئاڵتونی لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد.

ڕاشیگەیاندووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو پارە و ئاڵتونەدا، كە دزیبووی.

ئاشكراشی كردووە، تۆمەتبار (ك، غ،ع) لەدایكبووی ١٩٨٤ لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و لەئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراوە.

May be an image of moneyMay be an image of jewelry